رێككه‌وتنی ئێران و سعودیه‌ نرخی تمه‌نی به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاند

Sunday 12 Mar 2023 496 0
رێككه‌وتنی ئێران و سعودیه‌ نرخی تمه‌نی به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاند دوای رێككه‌وتنی نێوان ئێران و سعوودیه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان، نرخی تمه‌ن زۆر زیاتر له‌ رۆژانی پێشتر هه‌ڵكشا و گه‌یشته‌ به‌رزترین نرخ كه‌ له‌ ماوه‌ی مانگ و نیوی رابردوو تۆمار كرابێت.

ه‌ن ده‌فرۆشرێ، له‌ كاتێكدا له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوو به‌های ١٠٠ دۆلار گه‌یشته‌ نزیكه‌ی ٦ ملیۆن تمه‌ن.

ره‌وتی ئه‌و دابه‌زینه‌ی دۆلار دوای ئه‌وه‌ زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند كه‌ دوێنێ هه‌ینی، ئێران و سعوودیه‌ به‌ میانگیریی چین رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژوو كرد و به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه‌، دوای حه‌وت ساڵ له‌ پچڕانی پێوه‌ندی، ئه‌و دوو وڵاته‌ دووباره‌ ده‌ست به‌ پێوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌.

بڕیار دراوه‌ له‌ ماوه‌ی دوو مانگدا ئێران و سعوودیه‌ باڵوێزخانه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌.

بڕیار دراوه‌ له‌ ماوه‌ی دوو مانگدا ئێران و سعوودیه‌ باڵوێزخانه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ هێشتا ورده‌كارییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ ته‌واوی ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام ته‌نیا هه‌واڵی رێككه‌وتنه‌كه‌ كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی خستووه‌ته‌ سه‌ر بازاڕه‌كان و له‌ به‌های تمه‌نی به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.

پسپۆڕانی ئابووری ده‌ڵێن بۆ به‌رده‌وامبوونی سه‌قامگیریی به‌های تمه‌ن، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بكه‌ن بزانن ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك تا دۆلاری زیاتر بڕژێته‌ ئێران یان نا، 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە